چی دەزانیت لەبارەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەكان؟

شەیری بکە لە:
چی دەزانیت لەبارەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەكان؟

ژمارەیەک پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی کە سەرقاڵی بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینییەکانن

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی 15ـی دیسێمبەری هەموو ساڵێك هاوكاتی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەكانە، کە تیایدا كوردانی ئێزدی لە ناوخۆی كوردستان و دەرەوە ئەم ڕۆژە پیرۆز ڕادەگرن.

 

وێنە گەورەكە: ئێزدییەكان ساڵانە لە ڕۆژانی 12و 13 و 14ـی كۆتا مانگی ساڵ سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و ڕۆژی چوارەم كە هاوكاتە لەگەڵ ڕێككەوتی 15ـی دیسێمبەر، جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەكان بەڕێوەدەچێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو سێ ڕۆژەدا ئێزدییەکان نوێژی تایبەت بە خۆیان دەکەن، لە خواردن و خواردنەوە و چێژوەرگرتن لە ژیان و کارکردن خۆیان بەدوور دەگرن.

 

زانیاریی زیاتر: دوای ئەو سێ ڕۆژە، لە ڕۆژی جەژندا سەرجەم پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی بەرەبەیانی زوو دەچنە گۆڕستانەکان و خێر و بەخششی مردووەکانیان بەسەر خەڵکی هەژار و كەمدەرامەتی دەوروبەریان دابەش دەکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی جڤاكی و ڕۆشەنبیریی بنكەی لالش بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەكان پیرۆزبایی لە كوردانی ئێزدی دەكات و داوای گەردەن ئازایی لەنێوانیان خۆیان و خزم و كەسوكاریان دەكات.

 

باكگراوند: ئێزیدییەكان ساڵانە حەوت جەژنیان هەیە و لەدوای جەژنی چوارشەممەی سوور، جەژنی بەڕۆژووبوون پیرۆزترین جەژنی ئێزدییه‌كانه‌.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ