وڵاتانی عەرەبی: داوا دەکەین نوێنەرایەتیی UN بۆ هاوکاریکردنی سووریا دابمەزرێت

شەیری بکە لە:
وڵاتانی عەرەبی: داوا دەکەین نوێنەرایەتیی UN بۆ هاوکاریکردنی سووریا دابمەزرێت

کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لەبارەی دۆخی سووریا لە ئوردن

ئاڤا نیوز

 

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە ئوردن لەبارەی دۆخ و پێشهاتەکانی سووریا کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی سووریا دابمەزرێنێت. هاوکات پشتیوانیی خۆیان بۆ گەلی سووریا و پێشکەشكردنی هاوکارییەکان دووپات کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد و پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەر لە سووریا، وڵاتانی عەرەبی لەبارەی دۆخی ئەو وڵاتە لە ئوردن کۆبوونەوە

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی پەیوەندیی وەزاریی عەرەبی بەیاننامەی کۆتایی لەبارەی سووریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:  


• پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ڕاگوزەریی ئاشتیانەی سووری - سووری دەکەین کە کۆکەرەوەی هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سووریا بێت.


• پشتیوانیکردنی ڕۆڵی نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا دەکەین و داوا لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کار لەسەر دامەزراندنی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات بۆ هاوکاریکردنی سووریا بۆ پشتگیریکردن و  پرۆسەی ڕاگوزەری و هاوکاریکردنی گەلانی سووریا.


• پێویستە ڕێز لە مافەکانی گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بگیرێت و مسۆگەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان.


• پابەندبوون بە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چونکە مەترسییە بۆ سەر سووریا و ناوچەکە و تەواوی جیهاندا.


• سەرکۆنەی دەستدرێژی و پێشڕەویی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا دەکەین کە دەستدرێژی کردووەتە سەر چەندین شوێنی دەوروبەری ناوچەکە لە چیای شێخ و هەردوو پارێزگای قونەیترە و دەوروبەری دیمەشق، ئەمەش پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لە ئوردن لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و تورکیا بڕیاریان داوە باڵیۆزی خۆیان لە دیمەشق بکەنەوە و پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ببەستن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ