سەندیکای پارێزەرانی کوردستان داوایەک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات
- کوردستان
- 14 کانوونی یەکەم

گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان جەخت لە پێدانی زەوی بۆ پارێزەران دەکاتەوە، نەقیبی سەندیکاکەش دەڵێت، "داوامان کردووە پارێزەرە نوێیەکان لە دابەشکردنی زەوی سودمەندبن".
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دوای تێپەڕینی 18 ساڵ، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردەوە، نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سودمەند دەبن، هەر کەسێک 200 مەتر زەوی پێ دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: بەختیار حەیدەر، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: پارێزەرانی کوردستان بەتایبەت گەنجەکان کە تازە بوون بە ئەندام، مافی خۆیانە لە دابەشکردنی زەوی سودمەند ببن، چونکە بەشێکی زۆریان کاریان نییە و توانای ماددیان باش نییە.
نەقیبی سەندیکای پارێزەران گوتیشی: نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی پارێزەرانیش لەو زەویانە سوودمەندببن، وەکو فەرمانبەر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، چاوەڕوانی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانین.
ئەمەش بزانە: نزیکەی 14 هەزار پارێزەر لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئەندامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و سوودانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و سوودانی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی هەواڵی پێکەشکردنی 13خاڵ بە ئەردۆغان ڕەتدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سوودانی لە کۆبوونەوەدان