عێراق بە بڕی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار کاڵای لە تاران هاوردە کردووە
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو عێراق بە بڕی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار کاڵای لە تاران هاوردە کردووە.
ڕۆژنامەی دونیای ئابووریی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی نێوان مانگی ئازار بۆ تشرینی دووەمی ساڵی 2023 لە پارێزگای تارانەوە بە بەهای 504 ملیۆن دۆلار کەرەستەی پیشەسازیی ئاسن و کەلوپەلی نێوماڵ هەناردەی عێراق کراون، دواتریش بەرهەمە کانزاییەکان، خۆراک، کشتوکاڵ و پترۆکیمیاییەکان.
پارێزگای تاران زۆرترین بەرهەمی ئێرانی هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان، بەتایبەتیش بۆ بازاڕەکانی عێراق، ئیمارات، تورکیا، پاکستان و ئەڵمانیا کردووە.
هەناردەی بەرهەمە نانەوتییەکان لە ماوەی هەشت مانگی ساڵی 2023 لە پارێزگای تارانەوە بەهاکەیان زیاتر بووە لە پێنج ملیار دۆلار، بە جۆرێک هەناردەی بەرهەمەکانی تەنیا پارێزگای تاران بە رێژەی لە 15.4%ـی کۆی هەناردەی هەموو پارێزگاکانی ئێران بووە.
ڕێژەی چالاکی کەرتە بازرگانییەکان لە تاران نزیکەی بە رێژەی لە 40% لەسەر ئاستی هەموو ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار