هارڤارد؛ وەک باشترین 10 زانکۆی جیهان زیاتر لە 18 ملیۆن ناونیشان له خۆدەگرێت
- ڕاپۆرت
- 13 کانوونی یەکەم

زانكۆی هارڤارد
ئاڤا نیوز
زانكۆی هارڤارد بە زانكۆی ناودار و بلیمەتەكانی مێژووی مرۆڤایەتی ناسراوە و چەندین داهێنانی ناوازەی پێشكەش بە مرۆڤایەتی كردووە، چەندین ساڵە پارێزگاری لە پۆلێنی 10 باشترین زانكۆكانی جیهان دەكات.
وێنە گەورەكە: له كۆی پتر له دوو هه‌زار و 600 زانكۆی نێوخۆی ئه‌مریكا و سه‌دان هه‌زار زانكۆی دیكه له سه‌رانسه‌ری جیهان، زانكۆی هارڤارد هاوشان لەگەڵ دامەزراوەی تەكنەلۆژیی ماساچیوتز، چه‌ندین ساڵه پارێزگاری له پێشه‌نگی زانكۆكانی جیهان كردووە و به یەكێك لە باشترین زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ژمارده‌كرێت.
سەرنجڕاكێشترین زانیارییەكان لەبارەی زانكۆی هارڤارد:
یەكەم: ڕێژەیەکی سنوورداری ئەوکەسانەی داواکاری بۆ خوێندن پێشکەش بەو زانکۆیە دەکەن، ڕەزامەندی وەردەگرن، بەجۆرێك؛ لە ساڵی 2022 ته‌نها پێنج له سه‌دای خوازیاران وه‌رگیراون.
دووەم: هارڤارد گەورەترین بودجەی ساڵانەی هەیە له نێو سه‌رجه‌م زانكۆكاندا، به نموونه بودجه‌ی زانكۆی هارڤارد له ساڵی 2017، له سه‌رووی 34 ملیار دۆلار بووه. كه له‌و ڕێژه‌یه‌ش چه‌نده‌ها ملیار دۆلار بۆ توێژینه و لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت.
سێیەم: له ناودارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان كه هەڵگری بڕوانامه‌ی هارڤاردن؛ هەشت لە سەرۆکەکانی ئەمەریکا لەوانە جۆن کەنەدی، جۆرج بۆش، باراک ئۆباما. هاوکات هەندێک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیرەکانی جیهان لەو زانکۆیە بڕوانامەیان بەدەستهێناوە، بەنازیر بۆتۆ بە نمونە.
جگە لەوانەی باسکران، 62 کەس لە ملیاردێرەکانی جیهانیش لەم زانکۆیەدا خوێندنیان تەواو کردووە، لەوانەش: مارک زوکەربێگ، سەرۆک و داهێنەری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک و بیڵ گێتس، داهێنەری مایکرۆسۆفت. لەهەمان کاتدا 130 زانا لە هەڵگرەکانی خەڵاتی نۆبل، لەگەڵ سەدەها لە ئەکتەر و وەرزشوان و ناودارەکانی دیکەی جیهان لەم زانکۆیە خوێندوویانە.
چوارەم: له نێو زانكۆی هارڤارد، 79 كتێبخانه‌ی هه‌یه كه به‌تێكڕای پتر له 18 ملیۆن ناونیشانی په‌رتووك و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی له‌خۆگرتووه.
ئەوەش بزانە: هارڤارد ساڵانه سه‌رووی 21 هه‌زار قوتابی له‌سه‌رجه‌م ئاست و پله‌كان وه‌رده‌گرێت. له‌ئێستاشدا تێکڕای كارمه‌ندان و مامۆستایانی ئه‌م زانكۆیه له سه‌رووی 16 هه‌زار كه‌س ده‌بێت. هاوكات خاوه‌نی دووهه‌زار و 400 پرۆفیسۆره.
زانیاریی زیاتر: ساڵانه هارڤارد بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە 46 تایبەتمەندی دەدات، بروانامەی ماستەر و دکتۆراش بە 134 تایبەتمەندی دەبەخشێت، بڕوانامەی پیشەییش لە 32 بواردا دەبەخشێت.
ژمارەکان وادەڵێن: به گوێره‌ی داتاكانی زانكۆكه ته‌نیا له ساڵی خوێندنی 2008-2009، 1664 بڕوانامه‌ی بەکالۆریۆس، 400 ماستەر، 512 دکتۆرا، لەگەڵ 4460 بڕوانامەی پیشەیی به‌خشیوه.
باكگراوند: زانكۆی هارڤارد لە شاری کامبریجی میترۆی گەورە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچوسێتس، لە ساڵی 1636 دامەزراوە و بە یەکەمین دامەزراوەی خوێندنی باڵا دادەنرێت لە سه‌رانسه‌ری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن