بارینی بەفرێکی زۆر لە حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
بەفرێكی زۆر سنووری حاجی ئۆمەرانی داپۆشیوە و لە سەنتەری ناحیەكەش سەرووی 20 سانتیمەتر بەفر باریوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو هەفتەیە کاریگەریی شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری باکوور و ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و لە ناوچەکانی دیکەش بارانباریوە، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دابەزیون.
ئەوەی پێشبینی دەكرێ: هەروەك پێشتر شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا پێشبینی كردبوو؛ لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی دەوروبەری حاجی ئۆمەرانی گرتۆتەوە و لە سەنتەری ناحیەكەش 20 سانتیمەتر بەفر باریوە، پلەكانی گەرماش هەشت پلە دابەزیون و پلەی گەرمی تۆماركراو ژێر سفری سەدییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای بەردەوامی بارینی بەفر، هاتووچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەوەستاوە، بەوپێیەی تیمەكانی بەفرڕاماڵینی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە بەیانی زووەوە سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگاوبانەکانی سنووری حاجی ئۆمەرانن، بەمەبەستی لابردنی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
17 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
17 کانوونی یەکەم
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
17 کانوونی یەکەم
یەکەم لێدوانی جۆرج وسوف دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
15 کانوونی یەکەم
لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەی بژمێرەکان خەرج دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 17 کانوونی یەکەم
لە هەولێر کارگەیەکی ڕیسایکلین دادەمەزرێنرێت
- ژینگە
- 14 کانوونی یەکەم
20 سانتیمەتر بەفر باریوە و جوڵەی بازرگانیش بەردەوامە
- ژینگە
- 10 کانوونی یەکەم
داتا و زانیاری لەسەر زبڵی هەولێر کۆدەکرێتەوە