بلینكن بۆ سەرۆكوەزیران بارزانی: پشتیوانی حکومەتی خۆڕاگری هەرێمی کوردستانین
- ڕاپۆرت
- 26 شوبات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیران بارزانی لە واشنتن. وێنە: فەرهاد ئەحمەد
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكوميی لە ئەمریكایە و چەندین دیداری گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیران بارزانی لە واشنتن گوتی "پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی كوردستانی خۆڕاگر دەكەین". لەبەرامبەردا سەرۆكوەزیران بارزانی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریكای بە "شانازیی" ناوبرد.
ئەمریكا ڕژدە لەسەر بەردەوامیدان بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: "ئەمریكا ڕژدە لەسەر درێژەدان و بەردەوامیدان بە هاوبەشيی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و گرنگە هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بێت و گەلی كوردیش یەكگرتوو بێت، چونكە حكومەتی هەرێم هۆكاری سەقامگیریی ناوچەكەیە". بلینكن وای گوت.
هاوبەشییەكی درێژمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە
ئەنتۆنی بلینكن گوتی: هاوبەشییەكی درێژمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە و ئەو هاوبەشییەش لە پێش هەموو شتێكەوە لەسەر بەهای هاوبەش و بەرژەوەندیی هاوبەش و مێژوویەكی هاوبەشی قوربانیدان پێكەوە دامەزراوە و چەسپاوە. پشتیوانیی ئێمە بۆ حكومەتی خۆڕاگری هەرێمی كوردستان بەشێكە لەو ڕێبازە گشتگیرەی بۆ هەموو عێراق گرتوومانەتە بەر. بۆیە ئەم هەلەی ئەمڕۆ بۆ دووپاتكردنەوەی ئەم پشتیوانییە و دووپاتكردنەوەی ئەم هاوبەشییە و ئەو كارانەی پێكەوە دەیانكەین، پێم وایە زۆر گرنگە و لە كاتی خۆیدایە.
سەرۆكوەزیران بارزانی: شانازییە كە هاوپەیمانی ئەمریكاین
سەرۆكوزیران بارزانی، لە دیدارەكەی لەگەڵ بلینكن گوتی: سوپاس، جەنابی وەزیر. سوپاس بۆ بانگهێشتكردنم. زۆر خۆشحاڵم كە گەڕاومەتەوە ئێرە بۆ واشنتن و بە تایبەتیش بۆ بینینی تۆ. بێگومان ئێمە دۆست و هاوبەشی زۆر باشی یەكترین و زۆر شانازییە بۆمان كە دەڵێین ئێمە هاوپەیمانی ئەمریكاین. بە كاتی زۆر دژواردا تێپەڕیوین. زۆر سوپاسگوزارین و سوپاسگوزاریی خۆمان بۆ ئەو پشتیوانییانەی ئەمریكا دەردەبڕین كە هەمیشە بە خەڵكی ئێمەیان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟