سێلینا گۆمێز هاوسەرگیری دەکات

شەیری بکە لە:
سێلینا گۆمێز، گۆرانیبێژی ئەمریکی لەگەڵ دەستگیرانەکەی

سێلینا گۆمێز، گۆرانیبێژی ئەمریکی لەگەڵ دەستگیرانەکەی

ئاڤا نیوز 

 

دوای ساڵانێک لە پەیوەندیی خۆشەویستی ئەستێرەی پۆپ سێلینا گۆمێز هاوسەرگیری لەگەڵ میوزیکژەنێکی ئەمریکی دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: سێلینا گۆمێز، گۆرانیبێژی ئەمریکی دوای ساڵانێک لە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ بینی بلانکۆ نووسەر و میوزیکژەنی ئەمریکی ئەڵقە دەگۆڕنەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سێلینا گۆمێز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینیستاگرامی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، کە ئەڵقەی هاوسەرگیری لەدەست کردووە نووسیویەتی ''ئێستا بۆ هەمیشە دەستپێدەکات''.

 

ئەمەش بزانە: سێلینا لەگەڵ بینی لەساڵی 2019 یەکتریان ناسیووە، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە لە پەیوەندییەکی خۆشەویستیدان، لەساڵی 2023 هەردوولا هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوە. 

 

باکگراوند: سێلینا گۆمێز، خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی تەمەن 32 ساڵ، یەکێکە لە ملیاردێرەکانی جیهان، سێیەمین کەسی جیهانە زۆرترین فۆلۆوەرسی لە تۆڕی کۆمەڵایەیتی ئینیستاگرام هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ