کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی شاری هەولێر، وێنە: بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریی و ژینگە پارێزی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، ماوەی هەفتەیەکە سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتا و زانیارین لەسەر زبڵ و خاشاکی شارەوانییەکانی هەولێر.
وێنە گەورەکە: شاری هەولێر دابەشی سەر شەش شارەوانی دەبێت، هەموو هەفتەیەک سێ جار لە ڕێگەی 600 ئامێر، زبڵ و خاشاکی گەڕەکەکان کۆدەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر بە ئاڤا نیوزی وت، ماوەی هەفتەیەکە لە ڕێگای سێ تیمەوە بۆماوەی 24 کاتژمێر لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە داتا لەبارەی کێشی زبڵی گەڕەکەکان تۆمار دەکرێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆسەکە کۆتایی پێدێت.
بۆچی گرنگە: ئامانج لە کۆکردنەوەی ئەو داتایە بۆ زانینی کێشی زبڵی هەر گەڕەک و شارەوانییەکە، ئەم داتایە لەگەڵ زانینی ژمارەی دانیشتوان لەڕێگەی سەرژمێری بە تەواوی دەردەخات هەر تاکێک ڕۆژانە چەند زبڵ و خاشاکی هەیە.
باکگراوند: زبڵخانەی کانی قرژاڵە، دەکەوێتە خۆرئاوای شاری هەولێر، ڕووبەرەکەی 300 دۆنمە و لەڕێگەی پرۆسەیەکەوە زبڵ و پاشماوەکان ژێر زەوی دەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: داوا لە عێراق کراوە میلیشیاکان لە چەک دابماڵرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
17 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
17 کانوونی یەکەم
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
17 کانوونی یەکەم
یەکەم لێدوانی جۆرج وسوف دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
15 کانوونی یەکەم
لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەی بژمێرەکان خەرج دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 17 کانوونی یەکەم
لە هەولێر کارگەیەکی ڕیسایکلین دادەمەزرێنرێت
- ژینگە
- 14 کانوونی یەکەم
20 سانتیمەتر بەفر باریوە و جوڵەی بازرگانیش بەردەوامە
- ژینگە
- 13 کانوونی یەکەم
بەفر سنووری حاجی ئۆمەران دادەپۆشێت