کورد 30% خاکی سووریای بەدەستەوەیە

شەیری بکە لە:
کورد 30% خاکی سووریای بەدەستەوەیە

ئەم نەخشەیە هێڵکاری هێزەکانی سووریا نیشان دەدات

ئاڤا نیوز

 

لە بە دواداچوونێکی ئاڤا میدیادا دەردەکەوێت دوای کەوتنی بەشار ئەسەد کورد لە 30%، ئۆپۆزیسیۆن لە 62%، داعش لە 8% خاکی سووریایان بە دەستەوەیە. 

 

وێنە گەورەکە: پێکدادان و ئاڵۆزییەکان لە سووریا لەنێوان هێزە چەکدارەکاندا بەردەوامە و سێ هێز توانیویانە زۆرترین خاکی وڵاتەکە کۆنترۆڵ بکەن.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا سووریا دابەشبووە بە سەر سێ ناوچەی جیاوازدا، وەک لە نەخشەکەدا دەیبینن، ڕەنگی زەرد و ڕەنگی سەروز و ڕەنگی ڕەش.

 

  • ڕەنگە زەردەکە: ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتە کە دەکاتە ئەم ناوچانە
    قامیشلۆ و حەسەکە، دێرەزوور، پارێزگای رەقە نیوەی منبج.

واتە تا ئێستا هێزەکانی سووریای دیموکرات لە 30%ی خاکی سووریایان بە دەستەوەیەم ئەمە گۆڕانکاری بەسەردادێت.

 

  • ڕەنگە سەوزەکە: پێکدێت لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و هەموو جۆرە چەکدارەکانی دیکە لە سووریا ئەم ناوچانەیان بەدەستەوەیە (دیمەشق، حومس، حەمما، ئیدلیب،حەلەب، سوەیدا).

واتە تا ئێستا هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە هەموویانەوە 62%ی خاکی سووریایان بە دەستەوەیە، 
ئەمەش گۆڕانکاری بەسەردادێت.

 

  • ڕەنگە ڕەشەکە: ئەمانە چەکدارانی داعشن و ناوچەکانی تەدمور، بیابانەکانی دیرەزورر و حومسیان لەژێر دەستدایە کە دەکاتە 8%ی خاکی سووریا، ئەمەش لە گۆرانکاریدایە.


    لەلایەکی دیکەوە: لە سووریا سێ بنکەی سەربازی ڕووسیا هەیە لە ناوچەکانی تەڕتووس و لازقیە و قامشلۆن، ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێزەکانیانن.
شەیری بکە لە: