
سوپای ئیسرائیل پێشڕەوی کردووە بۆ ناو خاکی سووریا
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل پێشڕەوی کردووە بۆ ناو خاکی سووریا و جەبەل شێخ و چەند ناوچەیەکی دیکەی کۆنترۆڵکردووە بەهۆی نەمانی سوپای سووریا لەو ناوچانە. هاوکات دەڵێت؛ بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل ئەو کارەمان کردووە.
لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: تەلئەڤیڤ بە هیچ شێوەیەک دەست لە کاروباری سووریا وەرنادات، بەڵام هۆکاری گرتنی جەبەل شێخ و ناوچەی جۆلانی کێشە لەسەر بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە سوپای سووریا لەو ناوچانە نەماون، بۆیە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل گرنگە و ئەو هەنگاوە لەوبارەوە نراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل، بڵاوەی بە هێزەکانی کرد لە جەبەل شێخ و بەرزاییەکانی جۆلان، کە ناوچەی داماڵدراون لە چەک و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هێرتسی حالیفی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپا دژی تیرۆرستان بەسەر چوار بەشدا دابەشکراون، ئەوانیش بەشی خۆرئاوا و غەززە و لوبنانن ئێستاش هێزەکانمان بڵاوەپێکردووە لە ناو خاکی سووریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی بەناوی " کوردستان" بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەشێک لە زەوییە کارتەکانی باغمرە شەهاب لە هەولێر تاپۆ دەکرێن
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشوو ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هاوکاری دارایی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هاوکاری دارایی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ دۆخی سوودانییەکان لە کەمپێکی پەنابەران لە چاد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پووتین ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ ئۆکراینا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شوێنی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دوو مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پەرە بە دانانی سیستمی وزەی خۆر دەدات