ئۆلیڤیا ڕویز دوای هەشت ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە

شەیری بکە لە:
ئۆلیڤیا ڕویز دوای هەشت ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە

ئۆلیڤیا ڕویز، گۆرانیبێژی بەناوبانگی فەرەنسی

ئاڤا نیوز

ئۆلیڤیا ڕویز، گۆرانیبێژی بەناوبانگی فەرەنسی دوای هەشت ساڵ دەگەڕێتەوە ناو كاری هونەری و ئەلبوومێک بڵاودەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئۆلیڤیا ڕویز هەشت ساڵە هیچ بەرهەمێكی هونەری نەبووە، كۆتایی ئەم مانگە ئەلبوومێکی "پڕ بەرهەمی میوزیك و گۆرانی بەچێژ” بڵاودەکاتەوە و چاوەڕوان دەكرێت كڕیاری زۆری هەبێت.

لێدوانی فەرمی: ئۆلیڤا ڕویز دەڵێت بابەتی گۆرانییەكان بریتییە لە پرسی ژینگە، مافی ژنان، پرسی كۆچبەران، مافی ژیانكردن و كۆنترۆڵكردنی ئازادییەكان.

ئۆلیڤا ڕویز كێیە؟  لە ساڵی 1980 لەدایكبووە، چەندین بەرهەمی میوزیكی و ئەلبوومی تایبەتی هەیە. لەگەڵ چەندین گرووپی نێودەوڵەتی كاری هونەری كردووە و بە زمانەكانی ئینگلیزی و فەرەنسی و ئیسپانی گۆرانی دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ