بە ئامادەبوونی سەرکردەی دەیان وڵات کڵێسای نۆتەردام دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:

کڵێسای نۆتەردام لە فەرەنسا دوای نۆژەنکردنەوەی، وێنە: afp

ئاڤا نیوز


دوای پێنج ساڵ لە سوتانی، ئەمڕۆ شەممە، کڵێسای نۆتەردام دەکرێتەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساوە بانگهێشتی ڕێوڕەسمەکە کراوە.

 

وێنە گەورەکە: نۆتەردام بە یەکێک لە شوێنە مێژوویی، گەشتیاری و سەرنجڕاکێشەکانی پاریس دادەنرێت و یەکێکە لە ئایکۆنە دیارەکانی ئەو شارە کە ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ گەشت ڕووی تێدەکەن. 

 

زانیاریی زیاتر: لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کڵێساکەدا نزیکەی چل سەرۆک و بەرپرسی وڵاتان بەشدار دەبن، لە ناویشیاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەیە.

 

باکگراوند: ساڵی 2019 ئەم کڵێسا مێژووییەی فەڕەنسا، کە دەکەوێتە پاریسی پایتەخت سووتا. دوای پێنج ساڵ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تەواو بووە و دەکرێتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ