کۆنترین شارستانییەتی مرۆڤایەتی لە کەلار دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:

لە قەزای کەلار کۆنترین و سەرەتایترین شارستانیەتیی مێژووی مرۆڤایەتیی دۆزراوەتەوە

ئاڤا نیوز


وێنە گەورەکە: لە قەزای کەلار کۆنترین و سەرەتایترین شارستانیەتیی مێژووی مرۆڤایەتیی دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵی پێش زایین.

 

زانیاریی زیاتر: تیمێکی نێودەوڵەتی لە ژێر سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆر کلاودیا گلاتز، لە زانکۆی گلاسۆی سکۆتلەندی لە ساڵی 2019ەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کەلەپووری گەرمیان کاردەکەن، ئێستا دەریانخستووە شاخی کوورە کە نزیکەی  15 کیلۆمەتر لە قەزای کەلار دوورە، کۆنترین و سەرەتاییترین شارستانییەتە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش زایین.

 

ئەمەش بزانە: لەو ناوچەیە دەفری گەورەی نانخواردن دۆزراوەتەوە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی خەڵکی بە کۆمەڵ نانیان خواردووە.  

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: