قایمقامی هەولێر: پێویستە هاووڵاتیان چاوکراوەبن و ئاگادارمان بکەنەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ گۆشتی خواردنگەکانی هەولێر دەکات و بەشێکی خواردنگەکان گۆشتی بەکارهاتوو بۆ ڕۆژی دواتر هەڵدەگرنەوە.

 

وێنە گەورەکە: لەبەشێکی چێشتخانەکانی هەولێر، بەتایبەت لەفە فرۆشەکان، ڕۆژانە ئەو گۆشتەی دەمێنێتەوە هەڵیدەگرنەوە و بۆ ڕۆژی دواتر بەکاری دەهێننەوە، ئەمەش لەڕووی تەندروستییەوە زیانی بۆ هاووڵاتیان هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: ئاڤا قسەی لەگەڵ چەند خاوەن چێشتخانەیەک کردووە خۆشیان دان بەو کارەیاندا دەنێن، دەڵێن: "بۆ ئەوەی زەرەری مادیی نەکەین ئەم کارە دەکەین"، بەڵام بێئاگان لەوەی کە زیانێکی تەندروستیی زۆر بە خەڵک و کڕیارەکانیان دەگەیێنن.

 

لەلایەکی دیکەوە: قایمەقامی هەولێر لەڕێگەی ئاڤامیدیاوە داوادەکات، هەرکەسێک لە دووکانێک یان چێشتخانەیەک هەر شتێکی لەم جۆرەیان بینی، یەکسەر لیژنەکانیان ئاگادار بکاتەوە و پێویستە هاووڵاتیان چاوکراوەبن، چونکە هەڵگرتنەوەی گۆشتی بەکارهاتوو زیانی تەندروستی زۆر مەترسیداری هەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: