لە هەولێر سکاڵا لەسەر پێشکەشکارێکی عێراقی تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، بە تۆمەتی "سووکایەتی و بێڕێزی بە هەرێمی کوردستان" سکاڵا  لەسەر پێشکەشکارێکی کەناڵێکی عێراقی تۆمار دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی  ڕابردوودا پێشکەشکارێکی  دیاری کەناڵێکی عەرەبی بە ناوی ئەحمەد مەلا تەلال، لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەکەیدا لەگەڵ میوانەکانی بە گاڵتەجاڕی و پێکەنینەوە دەڵێت "هەرێمی کوردستانی پێشوو"، ئەمەش لە هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. ئەم پێشکەشکارە چەند جارێکی تریش دژی بەرژەوەندی و مافەکانی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە.

لێدوانی فەرمی: هێڤیدار یونیس، ئەندامی دەستەی گشتی لە دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی ڕایگەیاند، لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێم سکاڵایان تۆمار کردووە، سکاڵاکە وەرگیراوە و چاوەڕێی وەڵامەکەی دەکەن.

هێڤیدار یونیس نیگەرانە لەوەی  ئەحمەد مەلا تەلال "بێڕێزی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان کردووە، سووکایەتی بە نەتەوەیەک کردووە کە زۆرترین قوربانی داوە و گوتوویەتی شتێک نەماوە بە ناوی  قەوارەی هەرێمی کوردستان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان