مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەند ناسر حەسەن ڕێكدەخرێت

شەیری بکە لە:
مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەند ناسر حەسەن ڕێكدەخرێت

ڕێز لە "نیو سەدە خزمەتكردنی هونەرمەند ناسڕ حەسەن" دەگیرێت

ئاڤا نیوز

 

لە هەولێر مەراسیمی ڕێزلێنان لە "نیو سەدە خزمەتكردنی هونەرمەندی ناوداری كورد ناسڕ حەسەن" ڕێكدەخرێت.

 

وێنە گەورەكە: بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای هەولێر بە پاڵپشتی پارێزگای هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە 04-11-2024، چالاكییەكانی وەرزی زستانە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "سینەما و جەماوەر" دەستپێدەكات و هەفتانە لە هۆڵی ئیمپایەر سینەما، فیلمی سینەمایی نمایش دەكرێت.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر، تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، لەدەسپێكی وەرزی زستانەی چالاكییەكانی پڕۆژەی سینەما و جەماوەر، فیلمی سینەمایی 'سپی سپی' لە دەرهێنانی سامی كاكە نمایشدەكرێت، ئەوەش وەك ڕێزلێنانێك بۆ نیو سەدە خزمەتی هونەرمەندی ناوداری كورد، مامۆستا ناسڕ حەسەن.


زانیاریی زیاتر: هەر لەو مەراسیمەدا دەرهێنەر و ئەكتەری ناوداری كورد "ناسر حەسەن" لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە میدالیای ئاڵتوونی پێ دەبەخشرێت.

 

باكگراوند: ناسر حەسەن لە ساڵی 1972 وەك دەرهێنەر و ئەكتەر دەستی بەكاری سینەمایی كردووە و خاوەنی دەیان زنجیرە دراما و فیلمی سینەماییە  لە دیارترینیان: "ژاڵە، مەمی ئالان، ئەڵوەن و سیمای خۆڵەمێش".


لەلایەکی دیکەوە: هەروەها کاری دەرھێنانی بۆ دەیان کلیپی گۆرانیبێژە ناسراوەكانی كورد كردووە لەوانەش: "عەلی مەردان، محەممەد عارف جزیری، عوسمان شارباژێری".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ