نوێترین زانیاری لەبارەی شەڕی حەلەب؛ نیو ملیۆن کورد مەترسییان لەسەرە
- ڕاپۆرت
- 2 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
شەڕی قورس لە سووریا بەردەوامە، بە هاوکاری ڕووسیا گرووپە چەکدارەکان لەلایەن حکومەتی بەشار ئەسەدەوە وەستێنراون، لە ناوچە کوردییەکانیش مەترسی لەسەر ژیان و ماڵی نزیکەی نیو ملیۆن کورد دروست بووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەڕی قورسی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەسەرۆکایەتیی دەستەی تەحریر شام و حکومەتی بەشار ئەسەد کە لە حەلەبەوە دەستی پێکرد، پێی ناوەتە ڕۆژی شەشەم و تاوەکو ئێستا 446 کەس كوژراون كە زۆربەیان چەكدارانی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای حەلەب بەتەواوەتی لەلایەن گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكانەوە كۆنترۆڵ كراوە، پەیوەست بە کورد هەتا ئێستا بەفەرمی هێزە كوردییەكان واتە هەسەدە و یەپەگە لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی نەكشاونەتەوە كە دەكەونە ناو شارەکەوە، بەڵام شەڕ و پێكدادان لە نێوانیاندا بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: لە تەل ڕەفعەت کە لەژێر دەستی یەپەگە بوو، گرووپە چەکدارەکان چوونەتە ناویەوە و ئێستا لەژێر دەستیاندایە، ئەمەش دوای ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەپەگە بە چاودێری ئەمریكا، بەم ڕێککەوتنەش هێزە کوردییەکان لە باکووری حەلەب بەتەواوی دەکشێنەوە، چونکە گەمارۆردراون و چەند ساڵێکە هیچ پەیوەندییەکی زەمینی و چوون و هاتنێکیان لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان نەماوە. پێشتر دراوسێیان حکومەتی سووریا بوو و کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبوو، بەڵام ئێستا دراوسێیان گرووپە چەکدارەکانن و هیچ چارەیەکیان نەماوە.
چارەنووسی 200 هەزار کورد لە تەل ڕەفعەت و شەهبا
کوردنی تەل ڕەفعەت و شەهبا هەوڵیان داوە ناوچەکانیان بەجێبێڵن، نایانەوێت لەژێر دەستی چەکدارەكاندا بمێننەوە و بەرەو ناوچەی تەبقە دەڕۆن كە لەژێر دەستی یەپەگە دایە، سەرەتا گرووپە چەکدارەکان ڕێگرییان لە زیاتر لە 200 هەزار کورد کردووە لەو دوو ناوچەیە بچنە دەرەوە، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانیش دەیان هاووڵاتی مەدەنی کورد کوژراون و دەیان پیاویش دەستگیرکراون.
لە حەلەب 300 هەزار کورد چارەنووسیان خراپە
جگە لە شەهبا و تەلڕەفعەت زیاتر لە 300 هەزار کورد لە حەلەب دەژین و ئێستا مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنەکە چاوەڕوان دەكرێت هەر لە گەڕەكەكان و شوێنەكانی خۆیان بمنێنەوە كە دەكاتە گەڕەكەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود.
سوپای سووریا گرووپە چەکدارەکان دەوەستێنێت
لەلایەکی دیکەوە جەنگ لە باشووری حەلەب بەجۆرێکە گرووپە چەکدارەکان نزیک بوونەتەوە لە حەما، بەڵام سوپای سووریا دەستی بە بەرگری کردووە، شەڕی سەخت هەیە و ئەمڕۆ هیچ پێشڕەوییەکیان نەکردووە و وەستێنراون.
ڕووسیا بە هێرشی ئاسمانی هاوکاریی سوپای سووریا دەکات
حكومەتی ڕووسیا بەردەوامە لە هاوكاریكردنی حكومەتی بەشار ئەسەد، ڕووسیا فەرماندەی هێزەکانی لە سووریا گۆڕی و بۆردوومانێکی سەختی ناو ئیدلب و حەلەبیشی دەستپێكردووە. حکومەتی ڕووسیا لە ئاسمان و زەمینەوە هاوکاری حکومەتی سووریا دەکات بۆ وەستاندنی گرووپە چەکدارەکان و بەردەوام فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بەسەر ئاسمانی حەما دەسووڕێنەوە، هەر ئەمەش هۆکاری وەستاندنی گرووپە چەکدارەکان بووە.
عێراق ڕەتی دەکاتەوە هیچ گرووپێک چووبێتە سووریا
لە عێراقیشەوە هەواڵی ئەوە هەیە چەکدارانی مقاومەی ئیسلامی و گرووپی فاتیمون چوونەتە سووریا بۆ هاوکاریکردنی سوپای سووریا، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەم هەواڵە ڕەت دەکاتەوە، لەسەر سنووری عێراق و سووریاش، حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری بە چەکی قورس جێگیر کردووە.
گرنگترین کاردانەوەکان لەبارەی شەڕی سووریا
سووریا: بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەڵێت، ئەو شەڕەی سەریهەڵداوە بۆ دابەشکردنی ناوچەکە و پارچەپارچەکردنی نەخشەی وڵاتانە، ئەمەش خزمەت بە بەرژەوەندی و خواستەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا دەکات.
ئێران: مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت: ئێران هەموو هەوڵێک بۆ تێکدانی یەکڕیزی و سەقامگیری سووریا ڕەت دەکاتەوە و لاوازکردنی یەکێتی سووریا گورزێکە بۆ ناوچەکە، هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی دەردەبڕێت بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ سووریا و بەشار ئەسەد.
تورکیا: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئەوەی ئێستا لە سووریا ڕوودەدات لای ئێمە پێشبینیکراو بوو، چەندین جاریش داوای گفتوگۆمان لە بەشار ئەسەد کرد بەڵام ڕەتی کردەوە، سەرەڕای ئەمانەش ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەگرین و لەگەل ئێران لە گفتۆگۆداین لەسەر کێشەکانی ناوچەکە.
یوئێن: نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: پێویستە بەزووترین کات کوشتنی خەڵکی سڤیل لە حەلەب ڕابگیرێت.
هەسەدە: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی تل ڕەفعەت و شەهبا بۆ ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ لایەنەکان لە پەیوەندیدان، بەڵام لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەرگری دەکەن، گۆڕانکارییەکان بەخێرایی و چاوەڕواننەکراو ڕوودەدەن، سەرەڕای ئەوەش لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرگریکردن و وەڵامدانەوەی سەرجەم هێرشەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەکاتە ئاماج
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ڕۆژە مقاوەمەی عێراقی هیچ هێرشێکی نەکردووەتەسەر ئیسرائیل
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادە دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
2 کانوونی یەکەم
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
هێرشی حەلەب لە 2024 و هاوسەنگی هێزەکان
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
چیرۆکی کەوتنی حەلەب؛ هۆکار و پێشبینی و کاردانەوەکان
- ڕاپۆرت
- 28 تشرینی دووەم
سوودانی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی پشت لە هاوپەیمانەکانی دەکات