ئیسرائیل و حەماس نزیکن لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل و حەماس نزیکن لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست

ناوچەیەکی وێرانبووی غەززە. وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

 

دانوستانەکان لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل، میسر، قەتەڕ و نوێنەرانی حەماس بۆ گەیشتن بە ئاگربەست دەستیان پێکردووەتەوە و لە ڕێککەوتن نزیکن. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی شاندێکی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتیی دەیڤد بەرنیا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، چوونە پاریس بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەستێکی نوێ؛ ئیسرائیل داوا دەکات بەرامبەر ئازادکردنی چەند گیراوێکی فەڵەستینی، حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات.

 

لێدوانی فەرمی: جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: "لایەنەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئەوەی لە ئاگربەستێکی کاتیدا شێوەی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە و گیراوەکان دیاری بکەن".

بەگوتەی جەیک سولیڤان: "لەڕێگەی میسر و قەتەڕەوە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماسدا دەکرێت، چونکە لە کۆتاییدا دەبێت ئەوان ڕەزامەندی لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان بدەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان