بەشار ئەسەد: ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات هەوڵێکە بۆ دابەشکردنی ناوچەکە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کانوونی یەکەم

بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا باس لە "ئامانجی دوورمەوداکان" دەکات و گرژییەکانی باکووری وڵاتەکەی بە هەوڵێک بۆ دابەشکردنی ناوچەکە و دووبارە کێشانەوەی نەخشەکان ناو دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی مەسعوود پزیشکیان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: "ئەو پەرەسەندنە تیرۆریستییەی کە ڕوودەدات، ڕەنگدانەوەی ئامانجێکی دوورمەودایە لە هەوڵدان بۆ دابەشکردنی ناوچەکە و پارچەپارچەکردنی وڵاتەکان".
لێدوانی فەرمی: بە گوتەی بەشار ئەسەد "ئامانجی پەرەسەندنە تیرۆریستییەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەکانە، بەگوێرەی بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا."
لەلایەکی دیکەوە: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ئێران هەموو هەوڵێک بۆ تێکدانی یەکڕیزی و سەقامگیری سووریا بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە و لاوازکردنی یەکێتی سووریا گورزێکە بۆ ناوچەکە و سەقامگیری و یەکێتی وڵاتانی ناوچەکە".
پزیشکیان، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ "پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ سووریا بە مەبەستی لەناوبردنی تیرۆر و پوچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لەگەڵ پشتیوانەکانیان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
سبەی لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار داعش لەنێو كەمپی هۆل دەستگیر دەكرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی ئامێرەکانی ATM بۆ دابەشكردنی مووچە زیاد دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسیی دەکەوێتە سەر مووچەی 250 هەزار مووچەخۆری کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆ سەر حەماس فراوانتر دەکەین