باڵیۆزی ئەمڕیکا لە عێراق ڕەتی دەکاتەوە لە هەڵبژاردنی کوردستان ساختەکاری کرابێت
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕەتی دەکاتەوە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کرابێت، داوای پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزیش دەکات لە هەرێمی کوردستاندا، جەختیش دەکاتەوە هاوکاری ئەمریکا بۆ پێشمەرگە هەر بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار کە هەوراز گوڵپی بە نوێنەرایەتیی ئەڤا میدیا بەشدار بوو، باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێکهێنانی حکومەت، مووچە و بودجە و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا، پەیوەندی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دۆخی ناوچەکە بەگشتی دەکات.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەلینا ڕۆمانۆوسکی جەختی کردووەتەوە هەڵبژاردنەکە پاک و بێگەرد و شەفاف بووە و ساختەکاری تێدا نەکراوە. هیوایشی خواستووە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن زوو بگەنە ڕێککەوتن و حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت، پێی وابووە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی عێراقیشە، یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداش.
پڕۆژەکانی حکومەت: باڵیۆزی ئەمریکا لە سەرەتای قسەکانیدا باسی ئەو کارە باشانەی کردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوونیەتی، وەکو بەدامەزراوەییکردنی دامودەزگا حکومییەکان و ژێرخان و پرسی ئازادی ڕادەربڕین، سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانانەی کە هەبوون.
پەیوەندیی هەولێر و بەغدا: لەبارەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، سەرنجی خستووەتە سەر سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا دوای شەش ساڵ، پێیوابووە ئەو سەردانە کاریگەری زۆری هەبووە لە لێکنزیککردنەوەی زیاتری هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
مووچە و بودجە: ئەلینا ڕۆمانۆوسکی گوتووشیەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی باشی بینیوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەکو ئەمریکا هەمیشە هانی هەردوو لایەن دەدەن کێشەکانیان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن، بەتایبەتیش لە پرسی مووچە و بودجەدا، لەسەر ئەو پرسەش ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە.
هەناردەکردنەوەی نەوت: پرسێکی دیکەی گرنگ کە تیشکی خستووەتە سەر، بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە، باڵیۆزی ئەمریکا گوتی، ئەمە بابەتێکی گرنگە پێویستیە کاری لەپێشینەی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بێت و بەلای ئەمریکاشەوە گرنگە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە، لەگەڵ ئەوەی گەشبین بوو هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە بەڵام گوتیشی کە ئەم پرۆسەیە کاتی دەوێت.
یەکخستنەوەی پێشمەرگە: بابەتێکی دیکە کە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا باسی کردووە، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بووە و وتوویەتی، بابەتێکی گرنگە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسی و هەڕەشەکانی سەر کوردستان و عێراقیش، لەسەر ئەو پرسەش جەختی لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
هێزەکانی یەکەی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە بەلایەوە گرنگ بووە یەکبگرنەوە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا، لەمبارەیەوە گوتوویەتی، یەکێتی و پارتی بەرپرسن لە یەکخستنەوەی ئەو هێزانە و ئەمریکاش چاودێری و بەدواداچوون دەکات. دووپاتی کردووەتەوە، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە ڕاناگیرێن و بەردەوام دەبن.
پەیوەندیی ئەمریکا و کوردستان: ئەو لێکتێگەیشتنەش لەنێوان هەولێر و واشنتن هەیە ساڵی 2026 دەکرێت نوێ بکرێتەوە و هەندێک خاڵی بۆ زیاد بکرێن، ئەمەش پرۆسەیە، عادەتەن پرۆسەش کاتی دەوێت.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵام گوتی بەهۆی دۆخی ناوچەکەوە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە قورسە.
ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: سەبارەت بە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل و هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق گوتی، هەر وڵاتێکی مافی خۆیەتی دیفاع لە خۆی بکات، بە حکومەتی عێراقیشمان گوتووە کە ئەو گرووپە چەکدارانە کۆنترۆڵ بکات.
پەیوەندیی عێراق و ئەمریکا: سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا، رۆمانۆوسکی گوتی، شتی باش لە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ کراوە، تەنیا ڕێککەوتنێکی ئەمنی نییە، زۆر بواری دیکەش دەگرێتەوە، ئێستا کە دۆخی ئەمنی بەتایبەت لە کوردستان باش بووە،بوارەکانی دیکەش دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان، وەکو هاوکاریکردن لەبواری وزە، سیستمی بانکی و پەروەردەو کەلتوور.
سەقامگیریی کوردستان: ئەوەشم بیر نەچێت، لەسەقامگیری کوردستاندا گوتی، سەقامگیری و ئاسایشی کوردستان هاندەرە بۆ هاتنی کۆمپانیاو براندە ئەمریکییەکان بۆ کوردستان، بەتایبەت دوای ئەوەی هەندێک براند چووبوونە بەغدا، بەڵام سووتێنران و تەقێنرانەوە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەکاتە ئاماج
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ڕۆژە مقاوەمەی عێراقی هیچ هێرشێکی نەکردووەتەسەر ئیسرائیل
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادە دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
2 کانوونی یەکەم
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
هێرشی حەلەب لە 2024 و هاوسەنگی هێزەکان
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
چیرۆکی کەوتنی حەلەب؛ هۆکار و پێشبینی و کاردانەوەکان
- ڕاپۆرت
- 28 تشرینی دووەم
سوودانی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی پشت لە هاوپەیمانەکانی دەکات