ئاڤا نیوز
زیاتر لە 72 کاتژمێرە شەڕێکی قورس لە حەلەب بەردەوامە، تائێستا زیاتر لە 300 کەس کوژراون و حەلەب کەوتووەتە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و ئێستا بەرەو پارێزگای حەما پێشڕەوی دەکەن. شەڕەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتووەتەوە، ئێران هاواری لێ هەستاوە، ڕووسیا بێدەنگە، تورکیا پێدەکەنێ و بەشار ئەسەدیش شۆک بووە، هەموو ئاماژەکانیش بۆ ئەوەن پریشکی ئاگرەکە بەر کوردیش بکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەموو شتێك ئاسایی بوو لەپڕ دووشەممەی ڕابردوو 25-10-2024، نزیکەی 20 هەزار چەكداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستەی تەحریر شام سەرۆکایەتی دەکات و پێشتر بەشێکیان ناویان بەرەی نووسرە بوو، هێرشیان کردە سەر شاری حەلەب کە دووەم گەورەترین شارە لە سووریا، زیاتر لە سێ ملیۆن دانیشتووانی هەیە، كورد و عەرەبی سوننە و عەرەبی عەلەوی تێدا دەژین. شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد و ئێستا 75%ی شارەکە و زیاتر لە 60 گوند و شارۆچكەی دەوروبەری حەلەبی لەژێر دەستە.
سیناریۆی شەڕەکە: سیناریۆی شەڕەکە وەك سیناریۆی كۆنترۆڵكردنی مووسڵە لە عێراق لەلایەن داعشەوە لە ساڵی 2014، ژمارەیەکی كەم كوژراو هەیە، سوپای بەشار ئەسەد كشایەوە و بەرگرییەکی ئەوتۆیان نەکرد. دواتر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتی دەکرێن، بێ شەڕ، واتە دوای کشانەوەی سوپای سووریا چوونە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و چەند گەڕەکێک، بەڵام دواتر بێ شەڕ لە فڕۆکەخانە کشایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جاران حەلەب شەڕی قورسی تێدا دەکرا، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، بە چەند ساڵێک کۆڵان و گەڕەکێکیان پێ نەدەگیرا، بەڵام دوێنێ بە چەند کاتژمێرێک کۆنترۆڵیان کرد، بەمە دەرکەوت سووریا بێ ڕووسیا بەرگری پێ ناکرێت، سووریاش پێیوایە هێرشەکە تورکیای لەپشتە و هاوکاری هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات. تورکیاش تەنیا تەماشا دەکات و هەموو شتێک لە بەرژەوەندیەتی، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە شەڕەکە هەبێت. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ ڕایگەیاند: "ئێمە بەشدار نین لەو گرژی و ئاڵۆزییە، بەڵام ڕێکاری دروست دەگرینەبەر".
هۆکارە زانراوەکان: ڕووسیا بەهۆی شەڕی ئۆکراینا کاریگەری لە سووریا لاواز بووە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و سووریاش وەکو حیزبوڵڵای لوبنان بەهۆی هێرشی ئیسرائیل لاواز بوونە، لەبەرامبەردا چەند ساڵێکە هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان خۆیان بنیات ناوەتەوە و هەلەکەیان قۆستووەتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شەڕەکە گەرمە و نازانرێت بەرەو کوێ دەچێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پریشکی بەردەکەوێت. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ئەو سەرۆکەی پشتویانی کوردی دەکرد تەنیا مانگێکی ماوە، مەترسی ئەوە هەیە دۆناڵد ترەمپ کە لە شوێنی بایدن دەستبەکار بێت، ببێنینێت شەڕێکی گەورە سەریهەڵداوە، ڕەنگە لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکشێتەوە.
کاردانەوەکان: شەڕەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، تەلەفۆنەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا زەنگ دوای زەنگ لێدەدات. لە ئێرانەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە پێی وتووە تێمانگەیێنە چی ڕوودەدات، دووشەممەش خۆی دەچێت بۆ ئەنقەرە، لە ڕووسیاشەوە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە پێی وتووە لە سووریا چی دەگوزەرێت.
عەبدوڵڵا بوحەبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنانیش تەلەفۆنی بۆ کردووە و وتوویەتی: "پێویستە بەخێرایی خەم لە شەپۆلی کۆچبەران بخۆن، نامانەوێت ئەم هەموو ئاوارە بێن بۆ لوبنان، چونکە بارودۆخی خۆمان بەهۆی هێرشی ئیسرائیل زۆر باش نییە". چاوەڕێ دەکرێت لە ئەمریکاشەوە تەلەفۆن بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بکرێت، بەڵام نازانرێت جۆ بایدن دەیکات یان دۆناڵد ترەمپ.
براوە و دۆڕاوەکان: ئەوەی لە حەلەب دۆڕاوە بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانیەتی، ئەوەی سوودی لێ دەبینێت تورکیایە، بەشار ئەسەد کە چەند مانگێک پێش ئێستا ئەردۆغان داوای لێ کرد ڕێککەوتننامەی ئاشتی بکەن و ڕەتی کردەوە، پێدەچێت دوای ئەم شەڕە بە ناچاری بە مەرجەکانی ئەردۆغان ڕازی بێت.
سەردانی نهێنی: بەپێی زانیاری میدیاکان، پێش ئەوەی شەڕەکە دەستپێبکات و حەلەب بگیرێت، بەشار ئەسەد زانیاری و ترسی هەبووە، بە نهێنیی چووەتە لای ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا، بەڵام باس لەوە دەکرێت لەگەڵی سارد بووە هیچ بەڵێنێکی پێنەداوە، بۆیە بەبێ دەستکەوت گەڕاوەتەوە، ئەمەش کاریگەری لە سوپاکەی کردووە و نەیانتوانیوە بەرگری بکەن.
مەترسی بۆ سەر کورد: ئێستا ئاماژەکان بۆ ئەوەن هێرش بکرێتە سەر هێزە کوردییەکان (یەپەگە و هەسەدە)، ئێوارەی ئەمڕۆش یەکەم پێکدادان لە نێوان هەسەدە و تەحریر شام ڕووی دا. شەڕەکە لە ناوچەیەكی نزیك شێخ مەقسوودی پارێزگای حەلەب ڕووی داوە، تەحریر شام هێرشی کردووەتە سەر هەسەدە، بەڵام بەتووندی بەرپەرچیان دراوەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ چەكداری گرووپەکە کوژراون و دواتر کشاونەتەوە.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: هەسەدە دەڵێت خۆیان بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەكردووە و لە ئێستاوە ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بکرێتە سەریان. تەحریر شامیش هەڕەشە دەکات و دەڵێت، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تاوەکو هەموو خاکی سووریا کۆنترۆڵ دەکەن، بەفەرمیش شەڕی دژی هەسەدە ڕاگەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق مەترسی هەیە پریشکی شەڕەکە ئەو وڵاتەش بگرێتەوە، لە ئێستاوە نزیکەی 10 هەزار سەرباز و چەکداری حەشدی شەعبی لەسەر سنوور بڵاوەپێکردووە، بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سنوورەکانی عێراق و سووریا بەتەواوی داخراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەکاتە ئاماج
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ڕۆژە مقاوەمەی عێراقی هیچ هێرشێکی نەکردووەتەسەر ئیسرائیل
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادە دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
2 کانوونی یەکەم
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
هێرشی حەلەب لە 2024 و هاوسەنگی هێزەکان
- ڕاپۆرت
- 28 تشرینی دووەم
سوودانی بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی پشت لە هاوپەیمانەکانی دەکات