شاری حەما؛ ئۆپۆزسیۆن پێشڕەوی دەکات و سوپای سووریاش کشانەوە ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 تشرینی دووەم

دوو تانکی سەربازی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا
ئاڤا نیوز
ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی شاری حەمای لە ناوەڕاستی سووریا دەستپێکردووە، وەزارەتی بەرگریی سووریاش ڕەتیدەکاتەوە لەو شارە کشابێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی پارێزگای حەلەب لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و کشانەوەی سوپای سووریا بەبێ بەرگرییەکی ئەوتۆ لە شارەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی کشانەوەی سوپای سووریا لە پارێزگای حەماش بڵاوبووەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەلایەن خودی چەکدارانی گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن بڵاوکراوەتەوە، چەکدارەکان گەیشتوونەتە دەروازەی شاری حەما و لەپێشڕەوی بەردەوامدان.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان لە هەموو ناوچەکان لە بەرگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی "گرووپە تیرۆرستییەکان" بەردەوامن، داواش لە هاووڵاتیان دەکات باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن کە لەبارەی دۆخی مەیدانی شەڕ بڵاودەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات كۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە واشنتن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران "هۆشداریی" بە عێراق و پێنج وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەدات