هاکان فیدان: تورکیا دەستی لە پێکدادانەکانی حەلەب نییە

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان: تورکیا دەستی لە پێکدادانەکانی حەلەب نییە

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئاڤا نیوز

 

تادێت ئاڵۆزییەکانی حەلەب لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سووریا زیاتر دەبن و تورکیاش ڕەتیدەکاتەوە کە دەستی لە پێکدادانەکان هەبێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای چوار ساڵ جارێکی دیکە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای سووریا لە باکوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستی پێکردۆتەوە و نزیکەی 300 کەس لە هەردوولا کوژراون.

 

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ‎ "تورکیا دەستی لە پێکدادانەکانی حەلەب دا نییە، بەڵام خۆپارێزی دەکات".

 

لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان هەر لەبارەی ئاڵۆزیی و پێکدادانەکانی حەلەبەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، وەک تورکیا خۆیان لەهەر کردارێک بەدوور دەگرن کە شەپۆلێکی نوێی کۆچکردن دەستپێبکات.


 
زانیاریی زیاتر: ‎"تورکیا هەوڵ دەدات نێوەندگیرێکی باش بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و هەرگیز ڕێگە نادەین پێکهاتەی تیرۆریستی لە سوریا ببێتە دەوڵەت" هاکان فیدان وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: