دانیشتنی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دواخرا

شەیری بکە لە:
دانیشتنی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دواخرا

دادگەی فیدراڵی- وێنە: AA

ئاڤا نیوز


دادگەی فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆی لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دواخست، كە لەسەر سكاڵای نۆ هاووڵاتی هەرێمی كوردستان كرابوو.


زانیاری بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ جارێكی دیكە دادگەی فیدراڵی عێراق، دانیشتنەكەی بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕۆژی 17-3-2024 دواخست.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق ڕۆژی 21-1-2024، ئەم سكاڵایە تاوتوێ بكات، بەڵام دانیشتنەكە دواخرا.


باكگراوند: بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2016ـەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ