ئەدێل تا کاتێکی نادیار لە کاری هونەری دوور دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەدێل تا کاتێکی نادیار لە کاری هونەری دوور دەکەوێتەوە

خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی ئەدێل، لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانییدا، وێنە: bbc

ئاڤا نیوز

 

خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی ئەدێل، لە دوایین زنجیرە کۆنسێرتەکانی لە ویلایەتی ناڤادای ئەمریکا، ئارەزووی خۆی بۆ پشوودانێک لە ژیانی هونەری دەردەبڕێت.


بڵاوکراوەی فەرمی: ئەدێل لوری بلو، گۆرانیبێژی بەریتانی، لە دوایین کۆنسێرتی لە شاری لاس ڤێگاس بە فرمێسکەوە ماڵئاوایی لە هەوادەرەکانی دەکات دەڵێت نازانم کەی جارێکی دیکە گۆرانی دەڵێمەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە مانگی 7 ئەمساڵ ئەدێل ویستی خۆی بۆ پشوودانێک درێژخایەن دەربڕیبوو، ئاماژەیی بەوشکردبوو، ''من ژیانێکی نوێیم بۆ خۆم دروستکردووە، دەمەوێت ئەو ژیانە بژیم''. 

 

باکگراوند: ئەدێلی تەمەن 36 ساڵ یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی بواری هونەری لە جیهان، یەکەم ئەلبوومی خۆی لە ساڵی 2008 بڵاوکردەوە، گۆرانییەکانی هەمیشە ترێندن و خاوەنی ملیۆنان بینەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ