ئەمریکا ژمارەیەک پێگەی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا بۆردومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 تشرینی دووەم

بۆردومانی پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
وەک وەڵامێک بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا، هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنی گرووپە چەکدارەکانی لە سووریا بۆردومان کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی ڕابردوو بە دوو مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی شەدادی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕوانگەی سووریش ئاشکرایکرد کە هێرشەکە لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە ئەنجامدراوە.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لەکاردانەوەی هێرشەکەی سەر بنکەی شەدادی، ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنی گرووپە چەکدارەکانیان لە سووریا کردووەتە ئامانج کە ئێران پشتیوانییان دەکات، هێرشەکەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی توانای ئەو گرووپانە بووە بۆ ئەوەی نەتوانن هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا بکەنەوە ئامانج.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەڵامی هێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتەسەر ئەندامان و هاوپەیمانەکانیان و پابەندیشن بە دانانی هەر ڕێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشیان.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات كۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە واشنتن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران "هۆشداریی" بە عێراق و پێنج وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەدات