ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هونەرمەندی بواری سینەما و شانۆ "زاهیر عەبدوڵڵا" بەهۆی سەختی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.
زانیاری فەرمی: ئەمڕۆ شەممە 23-11-2024، دوای ململانێیەکی توند لەگەڵ نەخۆشییە سەختەکەی کە شێرپەنجە بوو، "زاهیر عەبدوڵڵا" گیانی لەدەست دا، بڕیارە تەرمی "زاهیر عەبدوڵڵا" لە گۆڕستانی کەسنەزان بەخاک بسپێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، بۆ جاری دووەم دۆخی تەندروستیی هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵڵا" تێکدەچێت، ئەو کات پزیشکەکان بە هاوژینەکەی ڕاگەیاند، هیچ چارەسەرییەک بۆ نەخۆشییەکەی نییە، بۆیە بە ناچاری نەخۆشخانەیان جێهێشت و لە ماڵەوە لە ژێر چاودێریی بوو، دوای 20 ڕۆژ مانەوەی، ئەمڕۆ شەممە 23-11-2024 کۆچی دوایی کرد.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەندەکە دەکات و دەڵێت: خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە داوە، زاهیر عەربدوڵڵا، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و خزمەتێکی زۆری هونەری شانۆ و سینەمای کوردی کردووە و کەسایەتییەکی هونەریی دیاری شاری هەولێریش بوو.
باکگراوند: لە 27ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کرا و نەشتەرگەریی بۆ کرا، دواتر گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بوراک ئۆسچیزێفت سەردانی هەولێر دەکات