ئیمارات ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی بەخۆڕایی ڕادەگەیەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە زانکۆکانی ئیمارات، وێنە: wasiladatabase
ئاڤا نیوز
وڵاتی ئیمارات ژمارەیەك دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابییانی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا ڕادەگەیەنێت، خوازیاران لە سەرانسەری جیهان بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەتوانن داواكاریی پێشكەش بكەن.
وێنە گەورەكە: شانشینی ئیماراتی عەرەبی، ساڵانە ژمارەیەك كورسی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا لەسەرجەم بوارە زانستییەكاندا ڕادەگەیێنێت، ئەمساڵیش لەڕێگەی دامەزراوەی ئەفریقا دەرفەتی پێشكەشكردنی بۆ ساڵی نوێی خوێندن كردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی دەرفەتەکەوە حکومەتی ئیماڕات دەڵێت، ئەو قوتابیانەی ناویان لە سكۆلەرشیپەكە دەردەچێت، سەرجەم تێچووی خوێندن و گەشتكردنیان لە ئەستۆی حكومەتی ئیمارات دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خوازیاران لە ئێستاوە دەتوانن داواكاریی پێشكەش بكەن و دوا كات بۆ وەرگرتنی داواكارییەكان ڕێككەوتی 30- 11- 2024 دەبێت.
ئەمەش بزانە: یەکێک لە ئاسانکارییەکانی حکومەتی ئیماڕات ئەوەیە، مەرجی هەبوونی توانستی زمانی ئینگلیزی جۆری 'ئایەڵتس'ـی تێدا نییە، بەڵام خوازیار لەكاتی قبوڵكردنی مەرجە بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت.
لێرەوە دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەندەڵی دارایی لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەرپرسێکی پلە باڵای حیزبوڵڵا لە سووریا دەکوژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی لەسەر پرسێکی پەیوەست بە عێراق و ئیسرائیل کۆدەبێتەوە