سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەلایەن كۆشكی سپییەوە تۆمەتبار دەكرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەلایەن كۆشكی سپییەوە تۆمەتبار دەكرێت

مایک جۆنسۆن- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


کۆشکی سپی ڕەخنەی تووند لە مایک جۆنسۆن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەگرێت، تۆمەتباری دەکات بەوەی لە ڕێگەی ڕێگریکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ناردنی کۆمەک بۆ ئۆکراینا، یارمەتیی ئێران و ڕووسیا دەدات.


ڕاگەیێنراوی فەرمیی: ئەندرۆ بەیتس، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆشکی سپی و ڕاوێژکاری باڵای پەیوەندییەکان، ڕایگەیاند:"ئێران بە تەواوەتیی هەوڵ دەدات تواناکانی ڕووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا و لە هێرشەکانی بۆ سەر شارەکانی ئوکراینا زیاتر بکات. ڕێگرییەکانی جۆنسۆن بە شێوەیەکی پراکتیکی لە بەرژەوەندیی پووتین و ئایەتوڵڵادایە".


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: گوتەبێژی جۆنسۆن ڕایگەیاند: خودی ئیدارەی بایدن ئەو تۆمەتانەی لە سەرن کە جانسۆنی پێ تۆمەتبار کردووە. حوسییەکانی لە لیستی تیرۆر دەرهێناوە و سزاکانی سەر هەناردەی نەوتی ئێرانی کەم کردووەتەوە، بە هۆی ڕێگرییەکانیشەوە وڵاتانی ئەوروپا ناچارن لە بری ئەمریکا لە ڕووسیا گاز بکڕن. 


باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیەکی ئەمریکای بە بڕی 95 ملیار دۆلار بۆ کۆمەککردن بە ئۆکراینا، ئیسرائیل و تایوان پەسەند کرد. پڕۆژەکە پێویستیی بەوە هەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پەسەند بکرێت، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنەکە پشوویەکی دوو هەفتەیی ڕاگەیاندووە تا ئەنجوومەن کۆنەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ