چیرۆکی دڵتەزێنی مام ڕەجەب؛ ئەو باوکەی لە پێنج مانگدا چوار کوڕی لەدەست دا
- ڕاپۆرت
- 18 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لە دوێنێوە چیرۆکێکی دڵتەزێنی خانەوادەیەک خەڵکی باشووری کوردستانی خەمبار و نیگەران کردووە، چیرۆکەکە هێندە خەمناکە، سەرۆک بارزانی خۆی پێناگیرێت و بۆ دڵنەواییکردنی خانەوادەکە سەردانیان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە بەشداریی پرسەی مام ڕەجەبی کرد لە مزگەوتی نانەکەلی لە شاری هەولێر، ئەو باوکەی لە ماوەی پێنج مانگدا لە سێ ڕووداوی جیاوازدا چوار کوڕی لەدەست دا.
پێنج مانگ پێش ئێستا چی ڕووی دا؟
مام ڕەجەب باوکی پێنج کوڕ و دوو کچ دەبێت، پێنج مانگ پێش ئێستا ئاگر لە پاڵاوگەیەكی سووتەمەنی لەسەر ڕێگای قوشتەپە - هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە دوو لە کوڕەکانی بە ناوەكانی ئەحمەد و محەممەد سووتان، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەكەیان گیانیان لەدەست دا.
هێشتا مام ڕەجەب و خانەوادەکەی لە پرسەدا بوون، سێ مانگ دواتر، کوڕێکی دیكەی بە ناوی عەلی لەكاتی مەلەكردن لەنێو زێی گەورە خنكا، ئەمە كۆستی خانەوادەکەی زیاتر کرد.
مام ڕەجەب، پیاوێكی سەر و ڕیش سپییە و لە شەستەكانی تەمەنییەتی، هەر كەسێك بیبینێت، زۆر بە ڕوونی خەمێكی قوڵ لە ڕووخساریدا دەبینێت، هەر ڕووخساری نا، بەڵكو ئەو خەمە گەورەیە جەستەی مام ڕەجەبی هێندەی دیكە شەكەتتر كردووە.
گەورەتربوونی کۆستەکە
کۆستەکە گەورەتر دەبێت، لەکاتێکدا هێشتا پێنج مانگ بەسەر ڕووداوی یەکەم و دووەم تێنەپەڕیوە، چوار ڕۆژ پێش ئێستا هەواڵی ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆیان بە مام ڕەجەب گەیاند و پێیان گوت وەلیدی كوڕی بچووكت بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەیە، مام ڕەجەب شوكرانەی خودای كرد و هەموو دوعا و نزاكانی خۆی لە یەك خاڵدا كۆكردەوە، تكاكار بوو لە خودا كە وەلیدیش نەچێتە ڕێگەی کوڕەکانی دیكەی و باوكە سەر و ڕیش سپییەكەی جێنەهێڵێت.
هەواڵی مەرگی کوڕی چوارەمی
ڕووداوە خەمناكەكە هێندە نییە، دوێنی لە كاتێكدا كە مام ڕەجەب و تەواوی خانەوادەكەی چاوەڕوانی هەواڵێكی دڵخۆشكەر بوون، كەچی پزیشكەكان هەواڵی مەرگی وەلیدیان پێدان، ئێستا مام ڕەجەب لە کۆی پێنج کوڕ تەنیا کوڕێکی ماوە.
کڕنووشی سوپاسگوزاری
مام ڕەجەب پیاوێکی ئیماندار و لەخوا ترسە، وەك كەسە نزیكەكانی باسی لێوە دەكەن، كاتێك كە تەرمی كوڕی چوارەمیان گەیاندووەتە مزگەوت، بەر لە هەموو شتێك کڕنووشی سوپاسگوزاری (سوجدەی شوكرانە)ی بۆ خودا بردووە و سوپاسی ئەو هەموو بەسەركردنەوەیەی كردووە، ئەمجارە نزاكانی بۆ ئەوەیە كە خودا سەبری زیاتر پێ بدات.
سەرۆک بارزانی داوای چی لێ دەکات؟
كەم كەس هەیە لە هەرێمی كوردستان خەمی بۆ ئەو ڕووداوە پڕە لە خەمە و ئەو چیرۆكە كاریگەرەی مام ڕەجەب نەخواردبێت، تا كار گەیشتە ئەوەی سەرۆك بارزانی بۆ ئەوەی دڵنەوایی بکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستە بكات، سەردانی پرسەی كوڕی چوارەمی مام ڕەجەبی كرد، لە تەنیشتییەوە تاوێك دانیشت و چەند جارێك دووپاتی كردەوە كە دان بەخۆیدا بگرێت و نزای بۆ كرد كە خودا سەبووری بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن