جارێکی دیکە مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر ئیلاتی ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 تشرینی دووەم
هێرشی درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ جارێکی دیکە مقاوەمەی ئیسلامی، بە درۆن هێرشی کردە سەر ئوم ئەلرەشاش لە ئیلاتی باشووری ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، راگەیێنراوێکی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، لە ئامانجەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل بەردەوامن و لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییەی ئیسرائیل بەرامبەر منداڵان و ئافرەتان و کەسانی بە تەمەن دەیکات، چەند پێگەیەکیان لە ئوم ئەلرەشاش لە ئیلاتی باشوور بە درۆن کردووەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: مقاوەمەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە، جار نا جارێک گرووپەکانی سەر بە مقاوەمەی عێراق، چەند ئامانجێک لە ئیسرائیل و پێگەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق بە ئامانج دەگرن، ئاماژە بەوەدەدەن ئەو هێرشانە لە تۆڵەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیلە لە کەرتی غەززە و لوبنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق بۆ ئاڤا: پرۆسەی سەرژمێریی بەبێ کێشە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 چارەسەر کرا
18 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆپخانەیەکی سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم لە تورکیا دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سووریا بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە 36 کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
800 سەربازی ئیسرائیلی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە کوژراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 100 ئامانجی حیزبوڵڵای پێکاوە