بایدن گلۆپی سەوز بۆ ئۆکرانیا هەڵدەکات

شەیری بکە لە:
بایدن گلۆپی سەوز بۆ ئۆکرانیا هەڵدەکات

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گڵۆپی سەوز بۆ ئۆکراینا هەڵدەکات تاوەکو مووشەکی دوورمەودا بۆ هێرشی سنووردار لەناو خاکی رووسیا بەکار بهێنێت.

 

وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا ڤلۆدیمێر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بەردەوام داوای لە ئەمریکا دەکرد ڕێگەی پێبدات ئەو مووشەکە دوورمەودایانە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆی دابینکردووە، لە هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی دیاریکراو لە ناو خاکی ڕووسیا بەکاربهێنێت، بەڵام بەردەوام واشنتن هۆشداری لەو هەنگاوە داوە، ئێستاش بەچەند هەفتەیەک پێش گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، بایدن گڵۆپە سەوزەکەی بۆ زێلینیسکی هەڵکرد. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی دوو بەرپرسی باڵای ئەمەریکا، جۆ بایدن دەسەڵاتی بە ئۆکرانیا داوە مووشەکی دوورمەودا بۆ هێرشی سنووردار لەناو رووسیا بەکار بهێنێت.


 
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕووسیا هۆشداری دەدات و دەڵێت، هەنگاوی لەم جۆرە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی لێدەکەوێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ