دادگەی فیدراڵی چارەنووسی موڵکەکانی پێشتری وەزارەتی بەرگری یەکلایی دەکاتەوە
- عێراق
- 17 تشرینی دووەم

باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری عێراق، وێنە: k24
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا سەرجەم ئەو موڵکانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بگێڕێتەوە بۆ وەزارەتەکە، کە پێشتر و لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، حکومەتی کاتی عێراق بە سەرۆکایەتیی پۆڵ بریمەر ئەو موڵکانەی خستبووە سەر وەزارەتی دارایی.
وێنە گەورەکە: دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، لە نووسراوێکدا کە لە 29-10-2024 وەڵامی سکاڵایەکی وەزیری بەرگریی عێراقی لە دژی سەرۆکی پەرلەمان دایەوە، سەبارەت بە گەڕانەوەی هەموو ئەو موڵکانەی وەزارەتی بەرگری عێراق، کە پێش ساڵی 2003 بەناوی وەزارەتەکەوە بوون، دەستی بەسەرداگیرا و لەو وەزارەتە سەندراونەوە.
نووسراوی فەرمی: دادگەی باڵای فیدراڵیی ڕایگەیاندووە، بڕیاردراوە هەموو ئەو موڵکانەی وەزارەتی بەرگریی عێراق کە پێشتر هەیبوو بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتەکە، بڕیاری لێسەندنەوەی موڵکەکانی وەزارەتەکەش بە نا دەستووری و نا یاسایی ناو دەبات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003، حکومەتی کاتیی عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بڕیاریدا هێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراق هەڵبوەشێنێتەوە و هەموو موڵکەکانی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕادەستی وەزارەتی دارایی کران، لەو کاتەوە وەزارەتی بەرگری بەشێکی زۆری موڵکەکانی لەدەستداوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی بڕیارەکە وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەتوانێت داوای سەرجەم موڵکەکانی لە هەموو ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکاتەوە کە پێش ساڵی 2003 بەناوی ئەو وەزارەتەوە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات