هێلکە بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ بەسوودە

شەیری بکە لە:
هێلکە بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ بەسوودە

هێلکەی کوڵاو و برژاو

ئاڤا نیوز

 

زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبین کە پێویستە خۆمان لە بەرهەمە ئاژەڵییەکانی وەک هێلکە،بەتایبەت زەردێنەکەی بەدووربگرین، چونکە بڕێکی زۆری کالۆری و چەوری تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پێچەوانەی ئەمە دەردەخات.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ڕێگەیی داتای 890 کەس دەریانخستووە، کە خواردنی دوو بۆ چوار هێلکە لە هەفتەیەکدا دەتوانێت ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن بەڕێژەییەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.

 

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: خواردنی هێلکە بڕێکی باش ڤیتامینی تێدایە وەک ڤیتامین دی و بی6 و بی12، لەگەڵ ئەمەشدا، هێلکە بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە، کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خوێن، لەگەڵ چەندین جۆر کانزای گرنگ.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن، "هێلکە پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ترشە ئەمینییەکان Amino acid کە دەتوانێت کار بکات بۆ پاراستنی پێکهاتەی دەمارەکان". 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: