پاکستان بەکارهێنانی VPN حەرام دەکات

شەیری بکە لە:
پاکستان بەکارهێنانی VPN حەرام دەکات

لۆگۆی ماڵپەڕی VPNـی ئەلیکترۆنی

ئاڤا نیوز

 

باڵاترین دەزگای ڕاوێژکاری پاکستان بۆ کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، بەکارهێنانی تۆڕە تایبەتەکان بۆ دەستگەیشتن بە ماڵپەرە قەدەغەکراوەکان VPN  پێچەوانەی یاسای ئیسلامییە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی بیری ئیسلامی ڕایگەیاند: لە پاکستان بۆ دەستگەیشتن بە ناوەڕۆکی ماڵپەرە قەدەغەکراوەکان بەکاردێت، بەکارهێنانی ئینتەرنێت یان ئەو پرۆگرامانەی دەستگەیشتن بە بابەتە نایاساییەکان ئاسان دەکەن بەپێی یاسایی ئیسلامی قەدەغەیە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕاغب نەعیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بیری ئیسلامی ڕایگەیاند: ''بەکارهێنانی VPN ـی نایاسایی لە پاکستان تاوانە، چونکە دەکەوێتە ژێرباری گوناه و تاوان کردن''

 

لەلایەکی دیکەوە: خەڵکی ناڕازی دەڵێن، ئەم جۆرە فەتوایانە ئازادی ڕادەربرین سنووردار دەکەن و زیان بە بازرگانی ئەلیکترۆنی وڵات دەدەن.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم فەتوایە لە کاتێکدایه کە دەسەڵاتدارانی پاکسان چەندین ماڵپەریان قەدەغەکردووە بۆ پاراستنی ئاسایشیی ئەلیکترۆنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چونکە دەڵێن VPN زیاتر لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکان بەکاردێت بۆ ئاسانکاریی مامەڵە و کاروبارە داراییەکانیان لە وڵاتەکەیاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: