هاکان فیدان: پێویستە ترەمپ پابەندی بەڵێنەکەی بێت

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان: پێویستە ترەمپ پابەندی بەڵێنەکەی بێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئاڤا نیوز


هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لە سەردەمی دەسەڵاتی ترەمپ کرد، داوای کرد ترەمپ ئەو بەڵێنانەی داویەتی پەیوەست بە  ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تایبەت لە فەلەستین بیباتە سەر.

 

بۆچی گرنگە: ماوەیەکە بەرپرس و دەسەڵاتدارانی تورکیا بە گرنگییەوە باس لە پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا دەکەن دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ. پێیان وایە ئەمجارە تورکیا ئامانجەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەپێکێت.

 

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: پرسگەلێکمان هەیە لەگەڵ ئەمریکییەکان پێویستە بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، ترەمپ بەڵێنی داوە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەستین ڕابگرێت، پێویستە پابەندی بەڵێنەکەی بێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی تورکیا، جارێکی دیکە باسی لە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگەی لە سووریا کرد، ئەوەی وەک ئەرکێکی تورکیا بۆ سەر شانی ئەمریکا وەسف کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: