ترەمپ "لایەنگرێکی ڕووسیا" وەک سەرۆکی هەواڵگریی ئەمریکا دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
تولسی گابارد

تولسی گابارد

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، تولسی گابارد کە سەربازێکی کۆنی ئەمریکییە، وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا هەڵدەبژێرێت، لەکاتێکدا  بە کەسێکی لادەر لە کۆمارییەکان و لایەنگری ڕووسیا ناسراوە.

 

وێنە گەورەکە: ترەمپ لە دوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، وردە وردە کابینەی نوێی دروست دەکات و جومگە سیاسییە گرنگەکانی نێو حکومەتی ئەمریکا دەستنیشان دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گابارد بە هەڵوێستەکانی وەک لایەنگری ڕووسیا ناسراوە، ئەمە لە کاتێکدایە ترەمپ لەگەڵ ڕووسیا نێوانی باش نییە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: گابارد لە هەژماری خۆیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس پاش ماوەیەکی کەم لە داگیرکردنی ئۆکراینا لە شوباتی 2022 لەلایەن ڕووسیاوە نووسیویەتی: دەکرا هەموو ئەم شەڕە و ئەم ئازارە دوور بخرێتەوە ئەگەر هەردوو ئیدارەی بایدن و ناتۆ نیگەرانییە ڕەواکانی ڕووسیا لەبەرچاو بگرن سەبارەت بە ئەگەری ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ