لە چەمچەماڵ 39 خاوەن مۆلیدە دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
لە چەمچەماڵ 39 خاوەن مۆلیدە دەستگیر کران

ئاڤا نیوز


بەهۆی کارنەکردن بە مۆلیدەکانیان دوای بڕانی کارەبای نیشتمانی، بە بڕیاری دادوەر 39 خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە چەمچەماڵ دەستگیر کران.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنی سێشەممە خاوەن مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دوای بڕانی کارەبای نیشتمانی، کارەبای مۆلیدەیان هەڵنەکردووە، بۆیە لەلایەن قایمقامیەتی چەمچەماڵ سکاڵایان لەسەر تۆماکرا و ئەمڕۆ دەستگیر کراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی قایمقامەتی چەمچەماڵ، بە بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سەنتەری قەزای چەمچەماڵ کە 39 کەسن دەستگیر کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: