پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر داخرا

شەیری بکە لە:
پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر داخرا

داخستنی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و مەفرەزەکانی شارەوانیی هەولێر پاڵاوگەیەکی نایاساییان لە گۆڕەپانی نەوت و غاز داخست.

 

لێدوانی فەرمی: قایمەقامییەتی ناوەندیی هەولێر، ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن لەلایەن قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەوانی، دەستیان بەسەر پاڵاوگەیەکی نایاسایی داگرت، لە گۆڕەپانی فڕۆشتنی نەوت و غاز، کە پاڵاوگەکە بە شێوەیەکی نایاسایی و شاراوە کاری دەکرد کە زەرەر و زیانی بۆ تەندروستیی و ژینگە هەبوو.

 

زانیاریی زیاتر: لەدوای پشکنین و بەدواداچوون، دەست بەسەر کەلوپەلەکانی شوێنەکەدا گیرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتی دەستبەسەرداگرتن و داخستنی پاڵاوگەکە پێنج کەس دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە کران.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ