نمایشی فیلمی Spellbound بەڕێوەچوو

شەیری بکە لە:
نمایشی فیلمی Spellbound بەڕێوەچوو

پۆستەری فیلمی Spellbound

ئاڤا نیوز

 

بە ئامادەبوونی ئەستێرەکانی فیلمەکە، کیدمان، زێگلێر، باردێم و باڵدوینز یەکەم نمایشی فیلمی Spellbound لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.

 

وێنە گەورەکە: ئەم فیلمە لە دەرهێنانی دەرهێنەری فیلمی شرێکە، دەنگی زێگلێر بۆ شازادە ئیلیانی تەمەن 15 ساڵ بەکارهاتووە ، دایک و باوکی شازادە ئیلیان بەهۆی جادوویەکی نهێنیەوە بوونەتە ئەهریمەن. ناتان لەین، تیتۆس بێرگێس، جۆن لیتگۆ و جێنیفەر لویس ڕۆڵ دەگێڕن و هەوڵدەدەن یارمەتی ئیلیان بدەن بۆ پووچەڵکردنەوەی جادووەکە لە جیهانی خەیاڵی لومبریادا.

 

زانیاریی زیاتر: ئەستێرە و بەرهەمهێنەرانی فیلمی ئەنیمەیشنی نوێی نێتفلێکس Spellbound دەڵێن: فیلمەکە پێکهاتەی چیرۆکی نەریتی و چاوەڕوانکراو بەشێوەیەکی بەرچاو فراوانتر دەکات.

 

هەروەها دەڵێن ئەم فیلمە، هێڵێکی پەیوەندی لە نێوان دایک و باوک و منداڵەکان و هەروەها منداڵان لەگەڵ دایک و باوکیان دروستدەکات و ئەمە بەرپرسیارییەتی ئێمەیە کار لەسەر ئەم بابەتە بکەین.

 

ئەمەش بزانە: فیلمی "Spellbound" لەلایەن ئەنیمەیشنی سکای دانس دروستکراوە و لە 22ی تشرینی دووەم لە نێتفلێکس دەست بە پەخشکردن دەکات.
 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: