پێنج خولەک وەرزشکردن دەتوانێت فشاری خوێن کەمبکاتەوە

شەیری بکە لە:
پێنج خولەک وەرزشکردن دەتوانێت فشاری خوێن کەمبکاتەوە

وەرزشکردن

ئاڤا نیوز

 

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەردەکەوێت، وەرزشکردن تەنانەت بۆ پێنج خولەک دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو  یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن.

 

وێنە گەورەکە: بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی سیدنی، کە چەند پزیشکێک لە چەند زانکۆیەک بەشدارییان تێدا کردووە، جەختیان لەسەر گرنگی چالاکییە وەرزشییەکان و کاریگەریی ئەرێنییان بۆ جەستەی مرۆڤ کردۆتەوە.  

 

بڵاوکراوەی فەرمی: داتاکانی توێژینەوەکە لەماوەی هەفتەیەک لەسەر 14 هەزار و 761 بەشداربوو کۆکراونەتەوە، بۆ تێبینیکردنی فشاری خوێن لەماوەی چالاکییەکاندا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆ بلۆدگێت، پسپۆڕی نەخۆشییەکان لە زانکۆی لەندەن دەڵێت، توانای جەستەییت هەرچییەک بێت تەنانەت ئەگەر بۆ پێنج خولەکیش بێت ڕاهێنانێکی وەرزشی ئەنجامبدەی، ئەوا کاریگەری ئەرێنی لەسەر فشاری خوێن دەبێت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی.

 

کاریگەرییە ئەرێنیەکان: بلۆگێت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بتەوێت سیستمی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر بکەی، باشترین ڕێگە وەرزشکردنە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ