میلانیا ترەمپ
ئاڤا نیوز
لەدوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا چاوەکان ئەمجارە لەسەر میلانیا ترەمپە کە چ ڕۆڵێکی لەنێو کۆشکی سپی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: میلانیا ترەمپ ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان ئەم بەرپرسیارێتییەیان بە ئێمە سپاردووە، ئێمە پارێزگاری لە دڵی کۆمارییەکان دەکەین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنەکان ئەوە بڵاکرابوویەوە کە ئەمجارە خانمی ترەمپ تا ماوەیەکی هەمیشەیی لە کۆشکی سپی نامێنێتەوە، ئەمەش ئەوەدەگەینێت تەنیا بەشێوەیەکی کاتی یاخود دواتر لە شوێنکی تایبەتدا ژیان دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە لەخولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا خانمی ترەمپ زۆربەی جار لە کۆشکی سپی ئامادەیی نەبوو.
لەلایەکی دیکەوە: شارەزایان لەو باوەڕەدان، ئەمجارە میلانیا لە کۆشکی سپی بمێنێتەوە و چەند ئەرکێک بگرێتە ئەستۆ، بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
چی ڕوودەدات: مانشێتە میدیاییەکانی ئەمساڵ بە پرسیاری "میلانیا لە کوێیە" پڕکرابوون، چونکە زۆر کەم لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکاندا دەردەکەوت.
باکگرواند: میلانیا ترەمپ، خانمە مۆدێل وخانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا تەمەن 54 ساڵ، لە ساڵی 2005 هاوسەرگیری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا کردووە و خاوەنی کوڕێکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 چارەسەر کرا
18 تشرینی دووەم
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆی دژی هەوڵێکی ئاگربەست لە غەززە بەکارهێنا
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
فەڕەنسا: هەڕەشەکانی پووتین بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی "تەنیا قسەیە"
- جیهان
- 20 تشرینی دووەم
بایدن چەکێکی نوێ دەداتە ئۆکرانیا