ژمارەی تووشبووان بە سکچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور گەیشتە هەزار و 560 کەس
- تەندروستی
- 8 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
وەزیری تەندروستی نوێترین ئاماری تووشبووانی سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور ئاشكرا دەكات، دەشڵێ تاوەكو چەند ڕۆژێكی دیكە تووشبووی نوێ تۆمار دەكرێن.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئاڤا نیوز ئەو دەنگۆیەی ڕەتكردەوە كە گوایە ژمارەی تووشبووان بە سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور زیاتر بێت لە دوو هەزار كەس و گوتی: تاوەکو ئێستا هەزار و 560 تووشبوو تۆمارکراون و تەنیا 70 نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری تەندروستی ئاماژەی بە هۆکارەکان و چارەسەر کرد و گوتی، لیژنەی وەزارەتی تەندروستی سەردانی شارەزووری كردووە و بۆیان دەركەوتووە كە هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە تێكەڵبوونی ئاوی ئاوەڕۆ و ئاوی ڕووبارە لە دەڤەرەكە، ئێستا تیمی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی چارەسەركردنین.
زانیاریی زیاتر: زۆرینەی نەخۆشەكان سەردانی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگیان لە شارەزوور كردووە، سەبارەت بە پێداویستییە پزیشكییەكانی نەخۆشخانەكە، د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوە کرد كە هەموو پێداویستییەك بۆ نەخۆشخانەكە تەرخان كراوە و لەو ڕووەوە هیچ كەموكوڕییەك نییە.
ئەوەش بزانە: وەزارەتی تەندروستی ڕێنوێنی دانیشتووانی قەزای شارەزوور دەكات كە تاوەكو گرفتەكە بە تەواوی چارەسەر دەكرێت ئاوی ماڵەكانیان نەخۆنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار