ژمارەی تووشبووانی سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور گەیشتە هەزار و 500 كەس
- تەندروستی
- 7 تشرینی دووەم

نەخۆشێک لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزوور، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سێ ڕۆژە نەخۆشیی سكچوون و ڕشانەوە لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەتەوە، ئاماری تووشبووان بەردەوام لە زیادبوونە و زۆرینەیان منداڵن.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا لە شارەزوور، ژمارەی تووشبووانی سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری قەزای شارەزوور گەیشتووەتە نزیكەی هەزار و 500 كەس و ژمارەكە لەزیادبوونە.
زانیاریی زیاتر: نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ، نەخۆشخانەی گشتیی قەزاكەیە و زۆرینەی تووشبووەكان براون بۆ ئەو نەخۆشخانەیە، بەڵام بەهۆی بچووكیی نەخۆشخانەكە و كەمیی شوێنی خەواندن، زۆرینەی نەخۆشەكان خێرا دەرمانیان دراوەتێ و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
ئەوەش بزانە: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، ژمارەی تووشبووان زیاترە لەوەی تۆمار كراوە، بەهۆی ئەوەی بەشێك لە تووشبووەكان نەچوونەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەزاكە و لە نۆرینگەكان چارەسەریان وەرگرتووە، بەشێكی دیكەشیان چوونەتە هەڵەبجە و سلێمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕزگار غەفوور، قایمقامی شارەزوور ڕایگەیاند، بەدواداچوونیان كردووە و دەركەوتووە هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووە كە بووەتە هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار