لە سلێمانی دووەم ڕاکردنی زیندانییان ڕووی دا

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی دووەم ڕاکردنی زیندانییان ڕووی دا

گرافیک، بڕوا ئیبراهیم

ئاڤا نیوز

لە سلێمانی دووەم حاڵەتی ڕاکردنی زیندانییان لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕووی دا، ئەمجارە دوو سزادراو بوون کە بەماددەی تیرۆر گیرابوون.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 5-11-2025، دوو سزادراو لە دادگای سلێمانی ڕایان کردووە، دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراونەتەوە، ئێستاش هەردووکیان لە ژووری تاکەکەسین و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

زانیاریی زایاتر: ئاڤا نیوز زانیویەتی زیندانییەکان ناویان جیهاد محەممەد  و عادل محەممەدە و خەڵکی قەزای سەیدسادقن، دوو سزای لەسێدارەدان و 20 ساڵ سزای زیندانیکردنیان هەبووە.

لەلایەکی دیکەوە: چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕەتی دەکاتەوە هیچ سزادراوێک ڕایکردبێت.

باکگراوند: ڕۆژی 31-10-2024، لە زیندانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، زیندانییەکی خەڵکی کەلار  بە ناوی (ک) و لەدایکبووی ساڵی 1997بە هاوکاری سێ برای و خەزووری برایەکی لە زیندان ڕایکرد و تاوەکو ئێستاش دەستگیرنەکراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ