شەڕی لوبنان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی ئەمریکادا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


بە پشتیوانی ئەمریکا نزیکەی دوو مانگە ئیسرائیل جەنگی لەگەڵ حەماس گواستووەتەوە بۆ لوبنان کە تاوەکو ئێستا هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، ئەم شەڕە بووە کێبڕکێی تووندی نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا.


وێنە گەورەکە:
مانگی نۆی ئەمساڵ ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا شەڕە درێژخایەنەکەی لەگەڵ حەماس بەرەو خاکی لوبنان درێژکردەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژران و زیاتر لە 13 هەزاری دیکەش بریندار بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل هێرشەکەی بۆ سەر لوبنان بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەر دەستپێکرد، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی چەکدارنی حیزبوڵڵای کردە ئامانج  و  بەسەدان ئەندام و چەکداری لێ کوشتن، دواتر لە 15-9-2024 ئیسرائیل بنکە و پێگەکانی حیزبوڵڵای بۆردوومان کرد.


زانیاریی زیاتر: هاووڵاتیانی لوبنان لەترسی ئەوەی هەمان چارەنووسی خەڵکی غەززەیان نەبێت، وڵاتەکەیان جێدەهێڵن و بەرەو عێراق و سووریا کۆچ دەکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەڕی ئیسرائیل و لوبنان و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێک بوو لە پروپاگەندەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هەریەک لە کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بەشێوەیەکی جیاواز قسەیان لەسەر کرد.


لێدوانی فەرمی:  ترەمپ لە تویتێکدا گوتی: "لە سەردەمی سەرۆکایەتیی مندا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارام بوو، کاتێک من دەبمەوە بە سەرۆک جارێکی دیکە ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنمەوە و ئەو کێشانە چارەسەر دەکەم کە کامالا هاریس و جۆ بایدن دروستیان کردووە".

بۆچوونی بەرامبەر: کامالا هاریس جەختی کردەوە دەبێت شەڕی لوبنان کۆتایی بێت و گوتی: "ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەم دۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە کۆتایی پێبهێنرێت".

 

ئەمەش بزانە: بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل، یونیفیل  کە هێزێکی هاوبەشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، پێگەکانی لە لوبنان دەمێنێتەوە و پنتاگۆنیش جێگیرکردنی توانای سەربازیی زیاتر لە ناوچەکەدا ڕادەگەیێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ