د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
ئاڤا نیوز
سەنتەرێکی نیشتمانی بۆ چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە لە هەولێر دەکرێتەوە، وەزیری تەندروستی لەوبارەیەوە دەڵێت: "باڵەخانەی سەنتەرەکە لە قۆناغی دروستکردن دایە".
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی تایبەت بە چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەنتەری نیشتمانی بۆ چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە لەنێو نەخۆشخانەی ڕزگاری دەکەینەوە، ئێستا باڵەخانەکەی لە قۆناغی دروستکردن دایە.
وەزیری تەندروستی دەڵێت: "لە سەنتەرەکە بە دیاریکراوی جگەر و گورچیلە دەچێنرێنەوە".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د.سامان بەرزنجی، ئێستا هەولێر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چاندنەوەی جگەر و گورچیلە لە پلەی یەکەمدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 7-11-2024، وەزیری تەندروستی لەگەڵ ستافێکی پسپۆڕی تایبەت بە چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە لە هەولێر کۆدەبێتەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی چۆنیەتی کردنەوەی سەنتەرەکە دەبێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: کردنەوەی ئەم سەنتەرە کاریگەریی سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ دەبێت و ڕێگا دوورەکانیش بۆ نەخۆشەکان کورت دەکاتەوە و ناچار نابن بۆ چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: بەرەی مقاوەمە بەردەوامە و سەردەکەوێت
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پووتین پیرۆزبایی لە ترەمپ دەكات و بە پیاوێكی ئازا وەسفی دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سۆشیاڵ میدیا لە منداڵی خوار تەمەن 16 ساڵی قەدەغە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جەستن ترودۆ: وڵاتان ئیرەیی بە پەیوەندی ئەمریکا و کەنەدا دەبەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشبینی سیمپسۆنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا شكستی هێنا
6 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بە ڕۆبۆت نەشتەرگەری دەکرێت
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سرکەی سێو، ترێندەکەی دابەزاندنی کێش
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گیایەک بۆ ڕزگار بوون لە فشاری دەروونی
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی تووشبووانی سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور گەیشتە هەزار و 500 كەس
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور ئاشكرا كرا
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارەزوور زیاتر لە 500 کەس تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن