لە هەولێر پرۆژەیەکی ناوازە کرایەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

پرۆژەی ئەربیل ئەڤینیو کە چەندین شوێنی ناوازە و سەرنجڕاکێشی وەک چالاکی وەرزشی و کاتبەسەربردن لەخۆدەگرێت، لە شاری هەولێر کرایەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا پرۆژەی ئەربیل ئەڤینیو ناسێنرا و چوار مانگی دیکە تەواو بێت. پرۆژەکە دەکەوێتە ڕێگای بەحرکە، لە 43 یەکەی جۆراوجۆر پێکدێت و چەندین براندی جیهانیی بەناوبانگ بنکەیان تێدا دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای شوێنی نانخواردن و بازاڕکردن، لە پرۆژەکەدا پارکێکی گەورە دروست دەکرێت و دەبێتە شوێنێک بۆ کاتبەسەربردن. هەروەها کتێبخانەیەکی گشتیی تێدایە و دەبێتە شوێنی کۆبوونەوە و داهێنان و گەشەپێدان.


زانیاریی زیاتر: لە پرۆژەکەدا چەند شوێنێکی ناوازە بۆ چالاکی وەرزشی و چێژبەخشی جۆراوجۆر هەیە، بۆ هەموو جۆرە بۆنەیەک بەکاردەهێنرێت و بەردەوام ئاهەنگ و فێستیڤاڵی وەرزی جیاجیای تێدا ساز دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: شوان لهۆنی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی ئەربیل ئەڤینیو بە ئاڤا نیوزی گوت: چاوەڕێ دەکرێت مانگانە پێنج هەزار کەس سەردانی پرۆژەکە بکەن و دەبێتە ناوەندێکی گرنگی بازاڕکردن.

ڤیدیۆ؛ مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەی ئەربیل ئەڤینیو
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ