نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، لە کابینەی نۆدا چەندین دەستکەوتی لە بواری تەندروستیدا بەدەستهێناوە، لەوانەش دابینکردنی بودجەی فریاگوزاریی بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و دامەزراندنی فەرمانبەر و دروستکردنی چەند هۆڵ و سەنتەرێکی تەندروستی.
دەستکەوتەکان بەمشێوەیەن
یەکەم: کارگێريی:
دامەزراندنی پزیشکان و کارمەندانی پزیشکی و (180) فەرمانبەری گرێبەست بۆ نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندەکان:
1- دامەزراندنی 130 فەرمانبەر ی گرێبەست بۆ هەڵەبجە و ناحیەی بیارە .
2- دامەزراندنی 30 فەرمانبەری گرێبەست بۆ کۆرۆنا .
3- دامەزراندنی ساڵانەی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە.
دووەم: دارایی:
بودجەی فریاگوزاريی کۆرۆنا و هاندان بۆ کارمەندان و نەخۆشانی بەرکەوتەی کیمیایی و هەوکردنی پەردەی مێشک بە بڕی دوو ملیار و 687 ملیۆن دینار، بەم شێوازە:
1- بودجەی فریاگوزاريی کۆرونا ساڵی 2020 و 2021 بە بڕی دوو ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە.
2- هاندانی کارمەندان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی سەد و دوانزە ملیۆن دینار.
3- تەرخانکردنی بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک.
4- ناردنە دەرەوەی 53 نەخۆشی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بە بڕی زیاتر لە 128 ملیۆن دینار.
سێیەم: ژێرخانی بیناسازیی :
*- دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و ئامێری تایبەت بە بڕی 385 ملیۆن دینار.
*- کردنەوەی سەنتەر و هۆڵی نەشتەرگەری بەم شێوازە:
1- دروستکردنی هۆڵی نەشتەرگەری منداڵبوون و منداڵانی هەڵەبجە .
2- کردنەوەی سەنتەری نەخۆشانی مەمک و هەرس و جگەر.
3- کردنەوەی فریاکەوتنی خێرا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن .
4- کردنەوەی سەنتەری بانکی خوێن لە ساڵی 2022 .
5- کردنەوەی سەنتەری تالاسیمیا لە ساڵی 2022.
6- کردنەوەی شەش ژووری ICU لە نەخۆشخانەی تووشبووانی کیمیبارانی هەڵەبجە.
چوارەم: ئامێر و پێداویستیی پزیشکی:
دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی بە بڕی شەش ملیار و 985 ملیۆن دینار بەم شێوازە:
1- دابینکردنی ئامێری MRI بە بڕی یەک ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار.
2- دابینکردنی ئامێری CT SCAN بە بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دینار.
3- کڕینی یەک ئامێری سۆنەر بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری هەڵەبجە بە بڕی 35 ملیۆن دینار.
4- دابینکردنی ئامێری پزیشکی نوێ بۆ هەورامان بە بڕی 600 ملیۆن دینار لەسەر پارێزگای هەڵەبجە.
5- وەرگرتنی ڕەزامەندی قەستەرەی دڵ بە بڕی دوو ملیار و 250 ملیۆن دینار .
6- وەرگرتنی ڕەزامەندی ئامێری مەمۆگرافی بە بڕی 500 ملیۆن دینار.
7- لە ساڵی 2023 کڕینی ئامێری هەمەجۆر بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەکان بە بڕی 900 ملیۆن دینار.
پێنجەم: دەرمان:
1- تەرخانکردن و زیادکردنی بودجەی دەرمان مانگانە لە 90 ملیۆن دینار بۆ زیاتر لە 193 سێ ملیۆن دینار.
شەشەم: خزمەتگوزاریی:
1- کڕینی دوو ئەمبۆڵانس بە بڕی 90 ملیۆن و 208 هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیخلاس دلێمی: ڕێککەوتن لەسەر ناردنی مووچەی مانگەکانی 12,11,10 کراوە
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟